پسپۆڕێكی ئابوری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیر ببێته‌وه‌و ده‌گاته‌وه 148 هه‌زار دینار.
مسته‌فا حه‌نتوش، پسپۆڕی ئابوری به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندوه، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌هۆی ئه‌و سزایه‌یه كه‌ئه‌مریكا به‌سه‌ر پێنج بانكی گه‌وره‌ی عێراقدا سهپاندویهیتی كه مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بانكانه بزنسی گه‌وره ده‌كه‌ن و بازرگانه‌كانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكهدا هه‌یه.
“كاتێك ئه‌و بانكانه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراو رێگریان لێكرا كڕین و فرۆشتن به دۆلاره‌وه بكه‌ن، بازرگانه‌كان به‌ناچاری په‌نایان بۆ بازار و ئه‌و بانكانه‌ی دیكه برد كه زیادی دۆلاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌های دۆلار به‌رزببێته‌وه”، حه‌نتوش وای وت.
وتیشی، بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌نگاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه و به‌نیازه بڕه دۆلاری زیاتر بخاته بازاره‌وه، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتودا نرخی دۆلار جێگیر ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌وه ئاستی 148 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوهو له بازاره‌كانی عێراقیش گه‌یشته ئاستی 151 هه‌زار دینار.