پرۆژه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ وزه‌ی خۆر له‌ سلێمانی دروست دەكرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ وزه‌ی خۆر به‌ توانایی 25 مێگاوات له‌ سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

كه‌ ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ 365 رۆژی ته‌قویمیه‌ و داواش له‌كۆمپانیاكان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌رینی پرۆژه‌كه‌ و جێبه‌جێكردنی.

مەرجەكانی بەشداریكردنی بۆ هەر كۆمپانیایەك بە 15 خاڵی سەرەكی دیاریكردووە .

یه‌ك: جێبه‌جێكردنی كاره‌كان ده‌بێت به‌پێی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌ حكومیه‌كان ژماره‌ (2) ساڵی (2016) و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.

دو: هه‌موو كاره‌كان ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن به‌پێی مواسفاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با.

سێ: ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ ( 365) رۆژی ته‌قویمیه‌.

چوار: كۆمپانیا ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌م یه‌ك كاری هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاتووی ئه‌نجام دابێت به‌پێی مه‌رجه‌كانی ناو ته‌نده‌ر.

پێنج: كۆمپانیا ده‌بێت پله‌ یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵینده‌رایه‌تی بێت وه‌ كۆمپانیای بازرگانی گشتی ده‌بێت تۆماری له‌هه‌رێم هه‌بێت وه‌ بیانیش بێت پێویسته‌ لقی تۆمار كرابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌ك له‌ تۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئۆفه‌ر.

شه‌ش: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆفه‌ری دارایی و ته‌كنیكی له‌ دوو زه‌رفی جیایی سه‌ربه‌خۆی داخراو ده‌بێت.(مغلفین)

حه‌وت: ده‌بێت ته‌نده‌ره‌كه‌ مۆرو واژووی كۆمپانیای له‌سه‌ر بێت.

هه‌شت: وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با / ب. گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.

نۆ: ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیا له‌ رۆژی كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان .

ده‌: كرێی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌بێت كه‌ بۆی ده‌رده‌چێت .

یازده‌: هیچ ته‌نده‌رێك له‌ دوای كاتی دیاركراو وه‌رناگرێت و سندوقی ته‌نده‌ر داده‌خرێت.

دوازده‌: نرخی كرینی ته‌نده‌ر ( 4,000,000) چوار ملیۆن دیناره‌ به‌ پێی پسوڵه‌یه‌ك كه‌ بۆی ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌رته‌نده‌رێكی هه‌ر پارێزگایه‌ك .

سێزده‌: ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك رۆژی دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر بووه‌ پشوو ئه‌وا یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی فه‌رمی دوای ئه‌و به‌رواره‌ ده‌بێته‌ دوا رۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر .

چوارده‌: جگه‌ له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ر مه‌رجێكی تری ته‌كنیكی په‌یوه‌ست به‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ ناو ته‌نده‌ر هاتووه‌ و مه‌رجێكه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌.

پازده‌: دوارۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان له‌ رێكه‌وتی 10/5/2022 رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌بێت كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ .