یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ”ئێمە وەکو ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی و خزمەتکردن بە ھاوڵاتیانی کوردستان ئەم کۆبونەوەیەمان سازکردوە بە ئامادەبوونی بەرێوبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و جوتیاران و نوێنەری بازرگانانی عەلوەی سلێمانی، بە ھاوکاری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی دەمانەوێت “جوتیاران ھان بدەین تاکو بەرھەمێکی تەندروست بەرھەم بھێنن و ھەوڵدەین بازاڕیشیان بۆ بدۆزینەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، دامانەوێت سلێمانی بکەین پێشەنگ لەبەرھەم ھێنانی سەوزە و میوەی تەندروست، لە ڕێگەی پرۆژەیەکەوە ڕێنمای دەدرێتە جوتیاران و سەرپەرشتی کێڵگە و خانووە پلاستییەکان دەکرێت لەلایەن ئەندازیاری کشتوکاڵی شارەزا و پسپۆڕەوە تاکو بتوانین بەرھەمی تەنروست بەرھەم بێت و ھیوادارین بتوانین ھەلی کاری زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵ بڕەخسێنین، ھەوڵی تەواویش دەدەین بازاڕ بۆ فرۆشتنی بەرھەمی ئەو جوتیارانە بدۆزینەوە کە لە پڕۆژەکە بەشدار دەبن.
لای خۆشیه‌وه جوتیار خالید جێگری به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ئێساتادا پرۆژه‌یه‌كمان به‌ناوی ”سه‌رپه‌رشتی كردن و فێركردنی زانستی كێڵگه‌ی جوتیاران” هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌رهه‌می جوتیاران كه له ناوچه‌ی بازیان و پێنجوێن جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، پرۆژه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی خوازیارانه‌یه، هیچ جۆره هاوكاریه‌كی مادی جوتیاران ناكه‌ین ته‌نها پشتیوانی زانستیان ده‌كه‌ین و فێریان ده‌كه‌ین جۆن بهروبومێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد. جوتیاران زۆر دڵخۆشن به پرۆژه‌كه‌مان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن ، لیژهنهیهكی زانستی سه‌ردانی كێڵگه و خانوه پلاستیكیهكانی كرد چه‌ند شوێنێكمان هه‌ڵبژاردوه ده‌یكه‌ین به نمونه‌یه‌ك بۆ جوتیارانی دیكه‌ش، له‌ئێستا پشكنین بۆ خاكی ئه‌و جوتیارانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژێراون له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ست ده‌كه‌ین به ڕێنمای پێدانیان كه چۆن خاكه بكێڵن چ جۆره تۆوێك به‌كاربهێنن، چۆن سه‌ماد به‌كاربێن، دواتر بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی و تاقیگه‌یان ده‌ده‌ینێ و هه‌وڵده‌ده‌ین بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان بدۆزینه‌وه وه‌كو هاندانێك بۆیان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه، باشكردنی به‌رهه‌می جوتیاران به ته‌نها ئه‌ركی به‌رێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی نیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو یه‌كه كارگێری و ئیداریه‌كان و یه‌كێتی جوتیاران و ڕێكخراوه‌كان و به‌شه كشتوكاڵیه‌كانی زانكۆكانیشه پێوسته پێكه‌وه كار بكه‌ین.
هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناسراوه كه كه‌شوهه‌واو خاكێكی له‌بار و گونجاوی هه‌یه بۆ كشت‌وكال كردن، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان، سه‌رقاڵ بن به كاری كشتوكاڵیه‌وه، به‌هه‌موو سێكتهرهكانیهوه به‌رهه‌می ڕوه‌كی بێت یان ئاژه‌ڵی چه‌ندین كشتوكاڵی باش هه‌یه له پارێزگای سلێمانیدا، دوو سه‌به‌ته‌ی خۆراكی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌وه كه بریتین له ناوچه‌ی بازیان ١٣ هه‌زار خانووی پلاستیكی تێدایه له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی پێنجوێن كه به‌شێوه‌ی كێڵگه‌ی كراوه كشتوكاڵی تێدا ده‌كرێت.