بڕیاره به‌مزووانه پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته كار كه پشتی به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی به‌ستووه.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه، ڕۆبه‌رت په‌له‌دینۆ كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه سه‌ردانی پاڵاوگه‌ی لانازی كرد، بۆ بینینی پرۆسه‌ی پلاتفۆرمی یه‌كه‌ی كۆمپانیای ”یۆپی هه‌نی وێڵ” كه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به كوالێتییه‌كی زۆرباش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌شی داوه، ئه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره كه به‌مزووانه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كات.
ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی هاوكاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.هاوكات روونی كردووه‌ته‌وه، ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی هاوكاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتن و باشی بۆ پاڵاوگه‌ی لاناز و كۆمپانیای ”یۆپی هه‌نی وێڵ” خواستووه، له‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ریكی به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌كانی پاڵاوگه‌كه‌ن.
جێی باسه له هه‌رێمی كوردستان دوو پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ورگۆسك، زۆرترین به‌نزینی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه سنوورداره و به‌شی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات. به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستی هه‌رێمی كوردستان به به‌نزین له ده‌ره‌وه دابین ده‌كرێت، به‌شێكی تریش پشت به هه‌ندێك پاڵاوگه‌ی نایاسایی ده‌به‌ستن كه كوالێتییه‌كه‌یان نزمه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین و هاتنی پڕۆژه‌ی تری به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین، هۆكار ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌نزین و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین.