لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ د.سەلام، عەبدوڵڵا، بەرێوبەری گشتی ژوور لەگەڵ وریا سه‌باح، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فرۆشتن له کۆمپانیای ”عێراق تەقەدوم” ڕێکخەری پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.
د.سەلام، عەبدوڵڵا، بەرێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند: لە بەرواری ١١ بۆ ١٦\١٠\٢٠٢٢ کۆمپانیای ”عێراق تەقەدوم” هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه تاكو ئێستا ١٥٠ كۆمپانیا تێیدا به‌شدارن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌كه زیاتر ببێت، به‌شێك له كۆمپانیاكان له چه‌ندین وڵاتی جیاوازه‌وه هاتون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیوادارین پێشانگاكه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌ت زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی له شاری سلێمانی، سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكاری به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاكه ده‌كه‌ن.