نرخى دۆلار بەرامبەر دینار لە بازارەکانى عێراق لە گۆرانکارییدایەو پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیش رایگەیاند، ئاسان نییە نرخی دۆلار بەم خێراییە داببەزێنن.
مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئاسان نییە نرخی دۆلار بەم خێراییە داببەزێنین، دەشڵێت، “عێراق لە رێی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارەوە دەیەوێت قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێنین نەک هەر ناتوانین قەرزەکان بدەینە بەڵکو قەرزەکان زیاتریش دەبن.”
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لایەنی کەم پێویستیان بە سێ ساڵ هەیە هەتا بتوانن نرخی دۆلار وەک پێشووتر دابەزێنن.
لەچەند رۆژى رابردوودا بەهۆی تویتێکى موقتەدا سەدرەوە سەبارەت بە دابەزینى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار روویداو نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی، ئەوەش وایکرد هاوڵاتیان روو لە بازاڕەکان بکەن بۆ فرۆشتنى دۆلارەکانیان.