عهلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقیی رای گەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق دابەزین بەخۆیەوە دەبینن.
عەلی عەلاق لە لێدوانێكی بۆ پێگەی “شەفەق نیوز” رای گەیاند، بانكی ناوەندی چەندین پاكێج و رێكاری جیاجیای گرتووەتە بەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان و نزیك كردنەوەی نرخەكەی یان یەكسان كردنیان بە نرخی فەرمی.
پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەیش كرد، رێكارەكانی بانكی ناوەندیی بۆ كۆنترۆلكردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق بەردەوامە و پێشبینی دابەزینی نرخەكەی دەكەین لە ئایندەیەكی نزیك.
لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوووەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە هەڵشكان كرد لە بازاڕەكانی عێراق، ئەمەیش بەهۆی سزادانی چەند بانكێكی فەرمیی عێراق لەلایەن گەنجینەی ئەمەریكاوە بەهۆی تێوەگلانییان لە بەقاچاخبردنی دۆلار و سپیكردنەوەی پارە.
هەرچەندە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی نرخی فەرمی دۆلارییان بەرانبەر بە 1320 دینار جێگیر كرد، بەڵام لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتنی دۆلاری عێراقدا بەردەوام زیاتر لە 20 هەزار دینار لە نرخە فەرمییەكەی خۆی مامەڵە بە دۆلاری ئەمەریكی دەكرێت.