ڤەلادیمێر پوتین ئاشکرایکردووە، هەفتەی داهاتوو شاندی ٨٠ کۆمپانیای روسیا روودەکەنە ئێران.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:” لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان، ڤلادیمێر پوتین سەرۆرکی روسیا، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکەکەی روسیا بە ئیبراهیم رەئیسی راگەیاندوو، هەفتەی داهاتوو شاندی ٨٠ لە گەورەترین کۆمپانیاکانی روسیا گەشت دەکەن بۆ ئێران، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و روسیا بە شێوەیەکی ئەرێنی فراوانتر دەکەن”.
شایەنی باسە پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، لەگەڵ ئێران کاردەکەن بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی ئەو گەمارۆ ئابووریانە ببنەوە کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە خراوەتە سەریان.