بێگهرد تاڵهبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وهك چالاكترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق، پیرۆزباییەک ئاڕاستەی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات و ڕایدهگهیهنێت ‘پاڵپشتی و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێزتان دووپات دەکەینەوە”.
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان … سەرۆک و دەستەی کارگێری و ئەندامان و وەبەرهێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی …
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک چالاکترین ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەسەر ئاستی عێراق ، لەلایەن یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراقەوە ،زۆر بەگەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم و رۆل و ماندووبونتان بەرز دەنڕخێنین لە پای ئەنجامدانی ئەرک و چاڵاکیەکانتان بەسەرکەوتووی ، لە بواری داهێنان و بازرگانی و وەبەرهێناندا ، وە بەتایبەتی هەماهەنگی و پاڵپشتی بەردەوامی ژوورەکەتان لە پەرەپێدان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و گەیاندنی خزمەتگوزاری پیشەسازی کشتوکاڵی .
لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین ، لەم پێناوەدا پاڵپشتی و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێزتان و سەرجەم وەبەرهێنەران و ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.