لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقیەی فەرمی، ئیحسان عەبدولجەبار پێشبینییەکانی سەبارەت بە نرخی نەوت خستووەتەڕوو و دەڵێت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەروو 75 دۆلار بەرزدەبێتەوە.
جەختیشیکردووەتەوە، ڕێکخراوی ئۆپیک هەوڵدەدات کۆنترۆڵی نرخ و بازاڕی نەوت بەشێوەیەکی ئەرێنی بکات، بەشێوەیەك بەرژەوەندیی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران لەبەرچاو بگیرێت.
وتیشی، نرخی ئێستای نەوت جێگیر نییە، بەڵام پێشبینیی كردووە لەچەند مانگی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جێگیری، ڕێکخراوی ئۆپیکیش بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیلی زیادەی ڕۆژانە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە گرێبەستی حكومەت لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ کردووە و ڕایگەیاند، گرێبەستەکە هیچ فشارێکی سیاسیی لەسەر نییە، پڕۆژەکە سەرجەم کێشەکانی ئێستای پیشەسازیی نەوت چارەسەر دەکات.
ئیحسان عەبدولجەبار سەبارەت بە سووتانی گازی عێراق ڕایگەیاند، “بە بەردەوامیی لەهەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەداین و تاوەکو ساڵی 2024 سووتانی گازی عێراق بەڕێژەی 90% کەمدەبێتەوە.