شاندێكی عێراق پێكهاتوو لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و كاربەدەستانی بانكی و دارایی سەردانی ئەمریكایان كردووە، لەوێ لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكایی بەتایبەت گەنجینەی وڵاتەكە كۆبوونەوە و لەسەر قەیرانی دۆلار گفتووگۆیانكردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، لە سەردانەكەیاندا بۆ ئەمریكا لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە لەبارەی دۆلارەوە گەیشتوون بەئەنجامێكی باش و ڕێككەوتن.
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە سەردانەكەیاندا بۆ ئەمریكا لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە لەبارەی دۆلارەوە گەیشتوون بەئەنجامێكی باش و ڕێككەوتن، لە گفتووگۆكاندا باسی دۆلار و نەوت و غاز و كارەبا و زۆر شتی دیكە كراوە.
ڕوونیشیكردەوە، عێراق زۆرینەی پێویستییەكانی لە دەرەوە هاوردە دەكات، كڕینی پێویستییەكانیش بە دۆلارە، بۆیە زۆرینەی ئەو دۆلارەی بۆ دەرەوە دەڕوات بۆ بواری بازرگانییە، بەڵام میكانیزمێكی ڕێكخراو بۆ دەرچوونی دۆلار لە بانكی ناوەندی و بازاڕەكانی عێراقدا نەبووە.
لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ڕێگری لە بردنی دۆلار بۆ ئێران فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، بابەتەكە، ناردنی دۆلار بۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات نییە، عێراق ڕێوشوێنی بانكی گرتووەتەبەر و ئێستا میكانیزمێك هەیە.