به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌و گرفته‌كانی بازرگانانی شاری سلێمانی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فروان له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا و بازرگانان له نزیكه‌وه كێشه‌كانیان گه‌یانده به‌رپرسان و لایه‌نه پهیهوهندیدارهكان.
ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣١، به ئاماده‌بوونی به‌رێزان ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان و به‌رێوبه‌ری بازنكی هه‌رێم وبەڕێوەبەری چاودێری گومرگی و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و یاسین ڕه‌حیم جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و پیشه‌سازانی سلێمانی كۆبونه‌وه‌كه به‌رێوه‌چوو.
سیروان محمد، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوامان كرد حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه بكات به وه‌رگرتنی زه‌ریبه و گومرگ له بازرگانان، داوامان كرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌وه‌ی هۆكار چیه بازرگانان ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌جێده‌هێڵن و له به‌سره‌وه كاڵاكانیان هاورده ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، به‌شێكی تری گفتوگۆكان له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی خاوه‌ن نوسینگه‌كانی كڕینی و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی بوو كه زه‌ریبه و ڕسوماتیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر زیادكراوه، له نزیكه‌وه كێشه‌كانیان گه‌یانده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌باره‌ی كێشه‌كانی بازرگانان و پیشه‌سازان له‌گه‌ڵ لیژه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژهنهكانی ده‌روازه سنورییه‌كان گفتوگۆكرا، خۆشبه‌خاته‌نه وه‌زیری دارایی و ئابووری په‌یوه‌ندی كرد به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ قائیمقامی سلێمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی گفتوگۆی كرد به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، خۆشبه‌ختانه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بازرگانانی بواری چارهسات له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه، كۆبوهنهوهكی ئه‌مڕۆ زۆرباش به‌رهه‌مدار بوو چه‌ند كێشه‌یه‌كی گرنگی تێدا چاره‌سه‌ركرا و بڕیاڕ درا كۆبونهكان به‌رده‌وام بێت و هێڵێكی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سلێمانی دروست بكرێت تاكو به خێراترین كات كێشه‌كانی بازرگانان و پیشهسازانن بگه‌یه‌نین به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.