وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا نزیکەی 670 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ڕێگای كەلار – دەربەندیخان خەرجبكرێت و بەوەش كێشەی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە چارەسەر دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری لە ڕۆژی 25ی (تەمموز/7)ی 2023 كێشەی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ڕێگای دوسایدكردنی كەلار – دەربەندیخان چارەسەر دەكرێت تا بتوانرێت شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكرێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری و بەپێی نوسراوی ژمارە ( 42) لە ڕۆژی 30ی (تەمموز/7)ی 2023 لەلایەن گەنجینەی دوی سلێمانیەوە بڕیاری خەرجكردنی بڕی 699 ملیۆن و 233 هەزار دینار لەسەر هەژماری بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر هەژماری كۆمپانیای بێشكان جێبەجێكاری پرۆژەی دوسایدكردنی ڕێگای كەلار – دەربەندیخان دەرچوە، لە پێناو بەردەوامی بەڕێوەچونی كارەكانی پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە.