وەزیری بازرگانی تورکیا رایگهیاند، لە مانگی حوزەیراندا قەبارەی هەناردەیان بەراورد بە مانگی ساڵی رابردوتر بە رێژەی 18.5% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 23.4 ملیار دۆلار.
مەهمەت موش، وەزیری بازرگانی تورکیا لە میانی کردنەوەی یەکێتی هەناردەکارانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شاری ئەرزەڕۆم، رایگهیاند، “ئەو سەرکەوتنانەی تورکیا لە ساڵی 2021دا بەدەستیهێناوە لە شەش مانگی سەرەتای 2022دا بەردەوام بون و لە مانگی (حوزەیران/6)دا قەبارەی هەناردەمان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردو بە رێژەی لە 18.5 زیادیکردوە و گەیشتوەتە 23.4 ملیار دۆلار”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو ژمارەیە بەرزترین ژمارەی هەناردەیە کە لە ماوەی یەک مانگدا تۆمار کرابێت، بەم شێوەیە لە تەواوی شەش مانگی 2022دا بەرزترین ئاستی هەناردەیان تۆمارکرد و لە ماوەی ئەو شەش مانگەشدا لە سەرتاسەری وڵاتەکەیانەوە بە گوژمەی 126 ملیار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە.
وەزیری بازرگانی تورکیا باسی لهوهشكرد، لە مانگی حوزەیراندا بە گوژمەی 31.6 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە کراوە و بواری وزە بە گوژمەی 8.1 ملیار دۆلار لە هاوردەی ئەم مانگەدا پێگەیەکی گرنگی بەدەستهێناوە.
توركیا روبهڕوی دۆخێكی دارایی سهخت بوهتهوه و لهمساڵدا بههای لیرهی توركی بهرامبهر به دۆلاری ئهمریكی بۆ نزمترین ئاست له مێژودا دابهزیوه و له ئێستادا 100 دۆلار بهرامبهره به 1676 لیرهی توركی.