ئا: ڕێژەن سەردار
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ رۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” دەڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه له‌ڕووی رێگاوبانه‌وه به‌راورد به ١٠ ساڵی رابردوو له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا توانیومان چه‌ند قاتی ساڵانی رابردوو خزمه‌ت به‌رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین”.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربونتان وه‌كو وەزیری ئاوەدان کردنەوەی حکومەتی هەرێم، ئایا دۆخی ئاوەدانکردنەوەی ئێستای کوردستان لەئاستی خواستی ئێوەدایە؟
دانا عەبدولکەریم: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رواری ١٥\٧\٢٠١٩ واته ده‌كاته نزیكه‌ی دوو ساڵ‌و نیو ده‌ستبه‌كار بووه، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا تێپه‌ریوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئێمه كاره‌كانی خۆمان له‌سه‌ر سێ ئاست داناوه: پلانی یه‌كه‌م، بۆ ته‌واوكردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. پلانی دووه‌م، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاكکردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانه كه له‌ئێستادا هه‌یه. پلانی سێیه‌م، بۆ ئه‌وه بوو ئێمه بتوانین هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی گواستنه‌وه‌وه به‌رینه ئاستێكی دیكه‌وه، كه ئه‌وه‌ش بریتییه له‌هێنانی هێڵی ئاسنین بۆ هه‌رێمی كوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه گه‌وره‌و ستراتیژییه پلانی ورد‌و درێژخایه‌نی ده‌وێت‌و كاتی زیاتری پێویسته تاكو بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، خۆشبه‌ختانه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پڕۆژه‌كه، دواتریش له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تری جیهانیدا یاداشتی لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ین، وا بریاره له‌به‌رواری ١٠\٢\٢٠٢٢ كۆمپانیای دۆتچه‌بانی ئه‌ڵمانی بێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران یاداشتی لێكتێگه‌یشتن واژۆ بكه‌ین بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی ئاوەدانكردنه‌وه ته‌واو كردنی رێگا دوو سایده‌كانی نێوان پارێزگاكانه، ئه‌م رێگایانه رێگای ستراتیژین‌و پێویستیان به‌بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه خۆشبه‌ختانه توانیومانه به‌شێك له‌و رێگایانه ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێكیان ماون. له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵ‌و نیوه‌ی رابردوودا توانیومانه به‌شێكی باش له‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین یان ته‌واوی بكه‌ین بۆ نمونه ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌می دوو سایدكردنی رێگای نێوان دوكان – چوارقوڕنه، ده‌توانم بڵێم تاكو مانگێكی تر ١٠٠% پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت، دواتر قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه هه‌یه كه له‌ئێستادا ٤٥% پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه، قۆناغی سێیه‌میشی به‌تەماین له‌مساڵدا بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، چونكه تاكو ئێستا نه‌چوەته لای به‌ڵێنده‌ر، رێگای نێوان كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخانمان هه‌یه كه ئێمه وه‌كو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستبه‌كاربووین رێژه‌ی كاركردن له‌پڕۆژه‌كه نزیکەی له‌سه‌دا ١٥ی كه‌متر بوو، ئێستا رێژه‌ی جێبه‌جێكردن گه‌یشتۆته ٥٥% ئه‌مه‌ش دوای ماندووبون‌و كارێكی زۆر بووه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر كه ٦٥ ملیار دینار بۆ ئه‌و رێگایه خەرج كراوه، رێگایه‌كی تری ستراتیژی ته‌واوكردنی دوو سایدكردنی رێگه‌ی نێوان كه‌لار – كفرییه، كه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بووه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕووی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی وارماوه – ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی كه‌متوانایی كۆمپانیای جێبه‌جێكار وه‌كو پێوست كاره‌كان نه‌چوەته پێش، پلانێكمان داناوه‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌شدا قسه‌مان كردوه كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئێمه له‌ساڵی ٢٠١٩ تاكو ئێستا زیاتر له ٧٠ پڕۆژه‌ی رێگه‌وبانه‌كانمان جێبه‌جێكردوه، واتە ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه له‌ڕووی رێگاوبانه‌وه به‌راورد به ١٠ ساڵی رابردوو له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا توانیومان چه‌ند قاتی ساڵانی رابردوو خزمه‌ت به‌رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
بازرگانی‌و پیشەسازی: بەڕێزتان دەڵێن دوو سایدکردنی رێگاى نێوان شارەکان ئەولەویەتی کارکردنمانن، بەڵام چوار رۆژ لەمەوبەر هاوڵاتیانی سنووری شارۆچکەى کەلار بەهۆى تەواونەکردنى جووت ساید کردنی ڕێگاى سەرەکیی کەلار-سلێمانیییەوە، ڕێگا سەرەکییەکەیان داخست، بۆچی ئەم پڕۆژەیە لەکاتی خۆیدا تەواو نەکراوە بەمەرجێک ئەو رێگایە زۆرترین قوربانی هاتوچۆی تیا روئەدات؟
دانا عەبدولکەریم: ئه‌م رێگایه گوژمه‌كه‌ی به‌زیاتر له١٣٣ ملیار دیناره، به‌داخه‌وه پڕۆژه‌كه له‌ساڵی ٢٠١٠ گرێبه‌ستی بۆ كراوه دواتر لای كۆمپانیایه‌كی توركی بووه‌و لێیسه‌ندراوه‌ته‌وه‌و دراوه به‌كۆمپانیایه‌كی تر، واته تاكو ساڵی ٢٠١٧ ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌چۆته سه‌ر سكه‌ی خۆی، له‌ساڵی ٢٠١٧ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كراوه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه وه‌كو باسم كرد كه من ده‌ستبه‌كار بووم وه‌كو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، رێژه‌ی پڕۆژه‌كه ١٥% ئێستا چوەته ٥٥% له‌و ماوه‌یه‌دا توانیومانه ٦٥ ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كه خه‌رج بكه‌ین، به‌ڵام پڕۆژه‌كه پێویستی به ٦٠ ملیاری تره تاكو ته‌واو بكرێت، ئێمه له‌ساڵی پاره‌وه چه‌ندینجار به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و ٦٠ ملیار دیناره تاكو پرۆژه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكه‌ین، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر ٦٠ ملیار دیناره‌كه ته‌رخان بكرێت ده‌توانین به‌ماوه‌ی ١٢ تاكو ١٦ مانگ پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ین، واته گرفتی سه‌ره‌كی بریتییه له‌دابین نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واو نه‌كردنی پڕۆژه‌كه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: بەڕێزتان پێشتر پێتوابو کە بانکی سلێمانی ئاستەنگ دروست دەکات بۆ ئەوەی بەڵێندەران پێشینەکانی خۆیان وەرنەگرن‌و پڕۆژەکان پەکیان بکەوێت، بۆچی ئەم ئاستەنگە بەردەوامەو بەڵێندەران قەرزو شایستە داراییەکانیان پێنادرێ بۆ ئەوەی پڕۆژەکان پەکیان نەکەوێ‌و بودجەیان بۆ دابین بکرێت؟
دانا عەبدولکەریم: یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان نه‌بوونی سیوله‌یه له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ئێستا له‌بواری جێبه‌جێكردندان‌و كاریان تێدا ده‌كرێت‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و پلاندانیان هه‌یه، پێوسته هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك كه پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، شایسته داراییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه به‌ڵێنده‌ر سولفه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات تاكو شایسته داراییه‌كانی وه‌ربگرێت كه ده‌چێته بانكه‌كان پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نیه، ڕه‌خنه‌كه‌ی من له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ماده‌م ئه‌و پڕۆژانه ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه‌و ته‌رخانكردنی پاره‌یان بۆ كراوه، پێویست ناكات به‌ڵێنده‌ر له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ی دوا بكه‌وێت، به‌ڵام نه‌بوونی سویله له بانكه‌كاندا كێشه‌كه‌ی دروستكردوه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: زۆرجار رەخنەی ئەوە دەگیرێ کە لەدابەشکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوباندا دادپەروەری پەیڕەو ناكرێ‌و جیاکاری لەنێوان پارێزگاکاندا دەکرێت، بۆ نمونە پارێزگایەک بایەخی زیاتری پێدەدرێ‌و کەمتەرخەمیش دەکرێت بەرامبەر بەپارێزگایەکی تر، هۆکاری ئەمە چییە؟
دانا عەبدولکەریم: به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ئه‌و جیاوازییه‌مان نه‌هێشتووه، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان هیچ شار‌و ناوچه‌یه‌ك ناكرێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی رابردووش‌دا جیاوازییه‌ك كرابێت ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌مترین پرۆژه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه پڕۆژه‌كان به‌رینه ئه‌وێ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌پڕۆژه‌كان له‌پێش ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هی سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م نیه، كه له‌م كابینه‌یه‌دا ته‌واو ده‌كرێت وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه جێبه‌جێ كراوه، ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ك كرابێت هی پێشتره، بابه‌تێكی تر هه‌یه من پێمخۆشه ئاماژه‌ی پێبده‌م، به‌داخه‌وه تاكو ئه‌م ساته هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی داراییه‌وه دابه‌ش بووه بۆ دوو زۆن، به‌واتایه‌كی كورده‌وارییانه بڵێن هه‌رێمی كوردستان یه‌ك گیرفانی نیه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان، له‌به‌ر بوونی دوو ئیداره‌دانی دارایی جیاواز نه‌توانراوه زۆربه‌ی زۆری پرۆژه‌كان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ بكرێت.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ئایا پڕۆژەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەر پێش کۆتایهاتنی ماوەی ئەم کابینەیە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە؟
دانا عەبدولکەریم: ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌پلانی ستراتیژی خۆماندا دامانناوه، یه‌كێكه له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆمان كه چوینەته ژێرباری، خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا كاری زۆرمان له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی كۆرۆناوه ساڵێك له‌كاره‌كانمان دواكه‌وت، كێشه‌یه‌كی تر قه‌یرانی دارایی بوو، خۆشبه‌ختانه به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوو ملیۆن‌و ٦٢٠ هه‌زار دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ ئاماده‌كردنی ڤیزتیبڵتی سته‌دی هێڵی ئاسنین‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه ده‌كرێت، ماوه‌ی ساڵێك زیاتره گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دۆتچه‌بانی ئه‌ڵمانی به‌رده‌وامه بریاره له ١٠\٢\٢٠٢٢ بێنه كوردستان‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن واژۆ بكه‌ین، تاكو ده‌ستبكرێت به‌ئاماده‌كردنی دیزانی پڕۆژه‌كه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا پڕۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: وا بڕیار بو وەزارەتەکەتان ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێ بون دروست بکەن بۆ کەسانی کەمدەرامەت، ئەو پڕۆژەیە بەچی گەیشتووەو تا ئێستا چەندی جێبەجێ کراوە؟
دانا عەبدولکەریم: ئێمه كه ده‌ستبه‌كاربووین ٩ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون لای به‌ڵێنده‌ران بوو پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران واژۆ كردوه كه ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێ بون دروست بکەن بۆ کەسانی کەمدەرامەت. ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای نیشته‌جێ بون كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌ساڵی ٢٠١٤وه كاركردن له‌م پرۆژانه وه‌ستاوه‌و نه‌توانراوه كاریان تێدا بكرێت، هه‌ندێك له‌پڕۆژه‌كان توانیومانه ته‌واویان بكه‌ین له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربونمانه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان كه پێویستیان به‌پاره‌و بودجه‌ی زیاتره به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه ته‌واو بكرێت، ئێستا ئێمه پێشنیازێكمان داوه به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش بودجه‌ی پێوستی نه‌بێت بتوانین به‌هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه ته‌واو بكه‌ین.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌كاتی به‌ناوكردنی ئۆتۆمبیل پاره به‌ناوی ڕێگه‌بانه‌وه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م پارانه بۆ ڕێگه‌وبانه‌كان ته‌رخان كراوه؟
دانا عەبدولکەریم: تاكو ئێستا ئه‌و پارانه نه‌هاتۆته به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئێمه چه‌ند مانگێكه پرۆژه یاسا‌یەکمان پێشكه‌ش كردوه بۆ دروستكردنی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه، داوامان كردوه ئه‌و داهاتانه بچێته ئه‌و سندوقه‌وه تاكو خزمه‌تی ڕێگاوبانه‌كانی پێ بكه‌ین، هیوادارم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و سندوقه دروست بكرێت.