وەزیرى بازرگانى و پیشه‌سازی له‌باره‌ی گرانبونی نرخی كاڵاكان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه چاودێری بازاڕ بكات و رێگا نه‌دات بازاڕ قۆرخ بكرێت، ده‌شڵێت، “نایه‌ڵین بازرگانان قازانجی ناڕه‌وا بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش په‌نای بۆببات روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه”.
كه‌مال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دوای به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، “ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی كه زۆر له وڵاتانی گرتوه‌ته‌وه فاكته‌رێكه بۆ گرانبونی خۆراك له دونیا، هه‌روه‌ها گرانبونی نرخی سوته‌مه‌نی وایكرد كه له به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرانبونی نرخی كاڵاكان هه‌بێت، له هه‌مویان كاریگه‌رتریش شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردوه‌ته سه‌ر جیهان، چونكه ئه‌و دو وڵاته گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراكن، به‌تایبه‌تی گه‌نم، زه‌یت و سۆیا و خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان هه‌بو، له‌كاتێكدا پێشتریش به‌های دۆلار به‌رزبوه‌وه، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خۆراكه‌یه كه له رێگه‌ی فۆڕمه‌وه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك دابه‌شكردنی ئارد دواكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆراك و گه‌نمه له سایلۆكان نه‌مابو، له عێراقیش نه‌مابو، ئه‌وه‌بو عێراق گه‌نمی له ئۆسترالیا كڕی، ئێستاش گه‌نمی جوتیاران كه وه‌رگیراوه بۆ ئارد به‌كارده‌هێنرێت و له ئاینده‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و بۆشاییه‌ی كه دروستبوه پڕیدهكهنهوه.
كه‌مال موسلیم باسی له‌وه‌شكرد، “خۆراكێكی زۆر هاتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه و ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی پشكی چواره‌م به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، له‌كاتێكدا له عێراق تا ئێستا ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگی له‌سه‌ر خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ماوه‌ی دو مانگ تاوه‌كو 17ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام جارێكی دیكه بڕیاره‌كه دیراسه ده‌كرێته‌وه بزانین ئایا كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خۆراك یاخود نا؟، به‌لای ئێمه به‌ڵێ كاریگه‌ری هه‌بوه و وامانكردوه كه نرخ زۆر به‌رزنه‌بێته‌وه”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا چی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان زیاتر گران نه‌بن له بازاڕه‌كاندا، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی وتی، “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه چاودێری بازاڕ بكه‌ین كه نه‌یه‌ڵین بازاڕ قۆرخ بكرێت، نه‌یه‌ڵین بازرگانان قازانجی ناڕه‌وا بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش په‌نای بۆببات روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌مو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیادبكه‌ن و هێنده پشت به به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نه‌به‌ستین”.