وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا هەیە داوای بەستنی سیستمی وزەی خۆر بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بکەن.
ئاوێنه: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا:
جێبەجێکردنی مەقاسەی وزەی کارەبا بەم شێوەیە دەکرێت: (وزه‌ی به‌كارهاتوو– وزه‌ی به‌رهه‌م هێنراو).
ا_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی مقاسهكه موجه‌ب (+) بوو ئه‌وه بڕی وزه‌كه(Kwh) ده‌كرێت به پاره و له‌سه‌ر پسوڵە داده‌نرێت.
ب_ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كه سالب (-) بوو ئه‌وا پسوڵه‌ی ئه‌و مانگه ده‌بێت (سفر) و هیچ پاره بۆ به‌شداربوو ئه‌ژمار ناكرێت و بڕی وزه زیاده‌كه ده‌كرێت به ره‌سید به (KWh) نه‌ك پاره ده‌گوازرێته‌وه بۆ مانگی داهاتوو.
ج_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی (مقاصه)كه له مانگی داهاتووش هه‌ر سالب بوو ئه‌وه رهسیدهكهی به‌رده‌وام ده‌گوازرێته‌وه بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌م گواستنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ده‌رئه‌نجامی مقاسهكه سفر ده‌بێته‌وه.
د_ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی (مقاصه)كه به به‌رده‌وام سالب بێت ئه‌وه ئه‌و بڕه وزه‌یه‌كه به(KWh) ده‌مێنێت وه‌ك ره‌سید هه‌تا رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت و پسوڵه‌ی ئه‌و به‌شداربووه به سفری ده‌مێنێته‌وه.
ه_ ئه‌م (مقاصه)یه ته‌نها له یه‌ك پۆل ده‌كرێت (ماڵان بۆ ماڵان) (پیشه‌سازی بۆ پیشه‌سازی )(بازرگانی بۆ بازرگانی) …هتد.
بۆ ئاسانكاریی ئەو هاوبەشانەی دەیانەوێت زانیاریی و فۆرمیان دەست بكەوێت و مامەڵەكانیان دەست پێبكەن دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان و دابەشكردنی كارەبای ئیدارە سەربەخۆكان و دابەشكردنی كارەبا لەقەزاكان بكەن .