وەزارەتی نەوتی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند کە گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی نەوتیی تورکیاوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە دوای کۆبوونەوەی وەزارەتی وزەی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق و رایانگەیاند، رێککەوتون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا هەردوو وەزارەت ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە گرنگیی هێڵەکانی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کردوەتەوە؛ هەروەک گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە.