وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکراوە و داواکارییەکیش ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات.
ریاز کەعبی، بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە چارەسەر کرا و کۆتایی هات.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا، کەعبی دەڵێت: داواکارین هاوڵاتییان سەردانی ناوەندەکانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق سەریهەڵدا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت داوایان لە هاوڵاتییان کرد بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سەردانیان نەکەن تەنیا لە حاڵەتی نەخۆشی یاخود زۆر پێویست نەبێت.