بێگەر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پێناو بەرژەوەندیی و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی جوتیاران و بە مەبەستی دابینكردنی بنەتۆوی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆو بۆ 530 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە چێوەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن دوو كۆمپانیاوە جێبەجێ دەكرێت، جوتیارانیش دەتوانن لەمەودوا بەو نرخە كە هەرزانترە لە نرخی بازاڕەكان بەردەستی بكەن.
بەوتەی بێگەرد تاڵەبانی، ئەو نرخە نوێیەی بۆ بنەتۆو كە دیاریكراوە، زۆر كەمترە لەو نرخەی لە بازاڕەكانی جیهان و كوردستان دەفرۆشرێت، كە نرخی هەر تۆنێك لە سەرووی یەك ملیۆن دینارە.