محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له داهاتوودا هێلكه هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه داوا له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه ده‌كات سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیاریداوه هێلكه هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو بكات، داوای له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
نایف راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌یه، چونكه عێراق توانیوییه‌تی پێویستی ناوخۆ دابین بكات.