ئا: رێژەن سەردار
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م گفتوگۆیەدا لەگەڵ “بازرگانی و پیشەسازی” دەڵێت “بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و خێرخوازان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لەهاوکاری و دەستگیرۆیی کردنی خاوەن پێداویستی و هەژاران و کرێکاران”.
بازرگانی و پیشەسازی: له‌ساڵانی رابردوودا قه‌رزی بچوک ده‌درا به‌گه‌نجان چه‌ند ساڵێکه پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه وه‌ستاوه، هه‌وڵتانداوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوک به‌گه‌نجان؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئێمە لەگەڵ دەست بەکاربونمان ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاری و ئامارمان دا بەئەنجومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچوک، بەڵام بەهۆی کۆرۆناو سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی نەتوانرا ڕەزامەندی بدرێت، دواتر به هەمان ڕاپۆرت، داوامان ئاڕاستەی بەڕێز مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کرد لەئێستادا بەڕێزیان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ دیراسەکردنی زیاتری بابەتەکە بەشێوەیەک بەکۆمەڵێک ڕێکاری تازەوە تا پڕۆژەکان شکست نەهێنن، هەر بۆیە ڕۆژی ٤/۸/۲٠۲۲ کۆتا کۆبونەوەمان کرد تا بەزووترین کات دەست بکەینەوە بەپێدانی قەرز بەگەنجان بۆ پڕۆژەی بچوک.
بازرگانی و پیشەسازی: له‌م کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تاکو چه‌ند گرنگی بەخوێندنگا پیشه‌ییه‌کان دراوه، پرۆژه‌تان هه‌یه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی ئه‌و خوێندنگایانه؟
كوێستان محه‌مه‌د: هەرچەندە خوێندنی پیشەیی پەیوەندی بەوەزارەتی خوێندنی باڵاوە هەیە نەک وەزارەتمان، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئێستا کار لەسەر پەرەپێدان بەخوێندنی پیشەیی ئەکات، چەند سمینار‌و ۆرک شۆپیشی بۆ ئەو بابەتە ئەنجامداوە، هەر بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی ۹/۸/۲٠۲۲ لەگەڵ وەزارەتمان یاداشتێکی لێکتێگەییشتنیان واژۆ کرد تا سوود لەسەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەییەکانمان وەربگرن، ئێمە توانیومانە ٥ هەزارو ١٦٦ هەلی کار بڕەخسێنین.
بازرگانی و پیشەسازی: پیشه‌سازان باس له‌وه ده‌که‌ن، که ماوه‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ دروستكردنی زه‌مان بۆ کرێکاران، زۆر جار خوێندکارێک هه‌فته‌یه‌ک کار ده‌کات و واز ده‌هێنێت، به‌ڵام خاوه‌ن کارگه ناچار ده‌کرێت ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بکات، بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه کاتێک دیاری بکه‌ن دوای کارکردنی کرێکار ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بکرێت؟
كوێستان محه‌مه‌د: بابەتی دەستەبەرکردن بەیاسا ڕێکخراوە، یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هه‌یه.
بازرگانی و پیشەسازی: ئه‌و بڕه پاره‌ی وه‌ک ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گیرێت، له‌چیدا خه‌رج ده‌کرێت؟ ده‌درێته‌وه بەکرێکاران یاخود ته‌رخان ده‌کرێت بۆ مووچه‌ی فەرمانبهران؟
كوێستان محه‌مه‌د: هەر کرێکارێک تەمەن و ماوەی یاسایی تەواو بکات بەهەمان یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی خانەنشین ئەکرێن، ئەگەر کرێکارێک لەکاتی کارکردن توشی پێکان ببێت بەپێی ڕێژەی پێکانەکەی خانەنشین ئەبێت، ئەگەر کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا بەهەمان شێوە خانەنشین ئەکرێت، ئەگەر کرێکارێک نەیەوێت خانەنشین ببێت و داوای پاداشتی کۆتایی خزمەت بکات پاداشتەکەی پێدەدرێت.
بازرگانی و پیشەسازی: له‌م کابینهیەی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چه‌ند کرێکار کراوه؟
كوێستان محه‌مه‌د: له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ٢٤ هه‌زارو ٢٢٧ كرێكار كراوه.
بازرگانی و پیشەسازی: له‌م کابینهیەی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئایا گرنگیتان بەکردنهوهی خولی پیشه‌یی و سه‌نته‌ره‌کانی راهێنان داوه؟
كوێستان محه‌مه‌د: لەم کابینەیە گرنگی تایبەتمان بەخولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی داوە، دوو سەنتەری تازەمان کردۆتەوە لەهەڵەبجەو ڕاپەڕین، ۳۹٠ خولمان کردۆتەوە، ٥٦۹۷ گەنج بەشدار بوون و بڕوانامەیان وەرگرتوە.
بازرگانی و پیشەسازی: رۆڵی بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتی قه‌یران و رووداوه نه‌خوازراوه‌کان چۆن ههڵدەسهنگێنن، توانیویانه کۆمه‌ک و هاوکاری پێشکه‌ش بکه‌ن؟
كوێستان محه‌مه‌د: بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و خێرخوازان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا لەهاوکاری و دەستگیرۆیی کردنی خاوەن پێداویستی و هەژارانو کرێکاران.