وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ندێ رێكاری ئیداری‌یان له سلێمانی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاکە زیاد بكات، ده‌شڵێت، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كردووه به ماڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت، باس له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن_ی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند: داهاتی نه‌وت بۆ مووچه گه‌یشتووه‌ته 500 ملیۆن دۆلار، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش داهاتی هه‌رێم زیادی كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “داهاتی نانه‌وتی گه‌یشتووه‌ته 287 ملیار دینار”، ده‌شڵێت: “هه‌ندێ رێكاری ئیداریمان له سلێمانی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكه زیاد بكه‌ین”.
وتیشی: “حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت پشت به‌تواناو داهاتی خۆی ببه‌ستێت”.
باسی له‌وه‌شكرد: تا ئێستا دوو ئیداره‌یی هه‌یه و هه‌ڵده‌ده‌ن نه‌مێنێت.
وه‌زیری دارایی وتیشی: “بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه و بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌مه‌ودوا كۆمپانیای دیلۆت مانگانه راپۆرتی خۆی له باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: “پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان كرد به قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه”.
وتیشی: “به‌پێی یاسای چاكسازی دوو مووچه‌و سێ مووچه‌مان نه‌هێشتووه و شتێك نه‌ماوه به‌ناوی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان”.