وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگەیاند، هه‌مو كارێكی كردوه بۆ لابردنى كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كان لەبەردەم کەرتى پیشەسازى و بازرگانى و رەخساندنى هه‌لی كار له رێگه‌ی ئه‌م كه‌رته‌وه، هەروەها هەوڵدراوە پیشەسازی به‌شدارییه‌كی گرنگ بكات له زیادكردنی داهات و دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
کەمال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆڕبه‌ندی پیشه‌سازی کە لە شارى هەولێر به‌ڕێوه‌چو، ئاماژەى بەوەشکرد، پیشه‌سازی له كه‌رته هه‌ره گرنگه‌كانه له پێشخستنی وڵات و ئابوریهكهیدا و به‌شدارییه‌كی گرنگ ده‌كات له زیادكردنی داهات و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەکەدا گرنگی تەواویان داوە به كه‌رتی پیشه‌سازی لەپێناو فرەچەشن کردنى سەرچاوەکانى داهات و پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ و رەخساندنى دەرفەتى کار.
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی دەڵێت، ” لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، هه‌مو كارێكمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار له رێگه‌ی ئه‌م كه‌رته‌وه بڕه‌خسێنین و هه‌مو كۆسپ و لهمپهرهكانیش لاببەین.”