وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكیش نه‌یه‌ته پێشه‌وه ئه‌وا هه‌فته‌ی ئاینده پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه، دابه‌شده‌كرێت.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی سایلۆی پیره‌مه‌گرونی كرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، “پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائێستا ئه‌وجۆره گه‌نمه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت كوالێتی زۆر باشه، جوتیاران هه‌ر بڕێك گه‌نمیان هه‌بێت لێیان وه‌رده‌گیرێت و بۆ هه‌ر ته‌نێك 850 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ گرفتی دواكه‌وتنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران نیه، له ئێستا بڕه پاره‌یه‌ك هاتوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه له هه‌ولێر و دهۆك بڕی 500 ملیۆن دینار و له پارێزگای سلێمانی بڕی یه‌ك ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه، له هه‌فته‌ی ئاینده بڕێك پاره‌ی دیكه‌ش دێت و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك رونه‌دات ئه‌وا كۆتایی هه‌فته‌ی ئاینده پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه دابه‌شده‌كرێت.
كه‌مال موسلیم باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه ئه‌مساڵ چێنراوه به‌شی پێویستی ناوخۆ ناكات و به‌رپرسانی بازرگانی عێراقیش ده‌ڵێن، بڕی گه‌نمی ناوخۆی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته نیوه‌ی ساڵی رابردو ئه‌وه‌ش به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه، بۆیه بڕیاریداوه دوای ئه‌وه‌ی زانرا كه چه‌ندێك وه‌رگیراوه، ئه‌و بڕه‌ی كه كه‌مه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت”.