وه‌زیرى دارایی‌و ئابورى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، وەرگرتنى باج لەگەورە باجدەران دەبێت لەسەر بنەمای شیکردنەوەی ژمێرەی کۆتایی بێت نەک خەمڵاندن.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، وەرگرتنى باج لەگەورە باجدەرانو كۆمپانیاكان، نابێت بەپێی خەمڵاندن بێت، بەڵكو دەبێت لەسەر بنەمای شیکردنەوەی ژمێرەی کۆتایی بێت.
دەشڵێت:”بەردەوامین لەچاكسازییو برەودان بەتوانای فەرمانبەرانو بنەمای پاداشت‌و سزامان پەیڕەوكردوە، لەو شوێنانەی كاری باشكراوە پاداشتكراونو لەو شوێنانەش سەرپێچی هەبوە سزادراونو تەنانەت هەندێك لەبەڕێوهبەرانی بانكەكان‌و گومرك‌و دەروازەكانی سلێمانی ڕوبەڕوی دادگا كراونەتەوە”.
سەبارەت بەهەنگاوەكانی بەدیجتاڵكردن، ئاوات شێخ جەناب باسى له‌وه‌كرد، “دەبێت تەنها بەپێی یاسا باج وەربگیرێتو باجیش تەنها لەسەر داهاتی ڕاستەقینە (قازانج) وەردەگیرێت”.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو شێوازى وه‌رگرتنى باج قسه‌و باسى زۆرى له‌سه‌ركراو سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى ماوه‌به‌سه‌رچوى هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند، وه‌رگرتنى باج له‌هه‌رێم نایاساییه.