وەزیری ئاوەدانکردنەوە زانیاریی سهبارهت بههێڵی شەمەندەفەر لەهەرێمی کوردستان، ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، “ئێمە فێربوینو فێرکراوین، خزمەت بەوڵاتەکەمان بکەین، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێک دەبێت هەندێک لایەن بەمەبەست دەیانەوێت کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناشرین بکەنو تۆمەتی ناشرین دەخەنە پاڵ وەزارەتەکەمان، بەڵام هەوڵەکانیان پوچە”.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگهی (ناوتاق ـ دەربەندیخان) ڕایگەیاند، “ڕێگهوبان یەکێکە لەپڕۆژە گرنگو بونیادنەرەکانی وڵات، چونکە بەبێ ڕێگهوبان ناتوانرێت خزمەتگوزاریی لەهەموو ئەو کەرتانەدا بکرێ کە پەیوەندیدارن بەژیانی خەڵکەوە، لەبەرئەوەی ئەم خزمەتگوزاریانە لەڕێگەی ڕێگهوبانەکانەوە دەگات بەهاوڵاتیان”.
وهزیرى ئاوهدانكردنهوه ڕاشیگەیاند، “ئێمە فێربوینو فێرکراوین، خزمەت بەوڵاتەکەمان بکەین، هیچ کات پێویستمان بەموزایەدە نەبوە لەسەر هیچ کەسێک، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێک دەبێت هەندێک لایەن بەمەبەست دەیانەوێت کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناشرن بکەنو تۆمەتی ناشرین دەخەنە پاڵ وەزارەتەکەمان، بەڵام هەوڵەکانیان پوچە”.
زیاتر لهو ڕوهوه دهڵێت:”چونکە ئێمە لەسەر بنەمایەکی ڕاست کارەکانی خۆمان ئەنجامدەدەین، بۆیە لێرەوە پێیان دەڵێین، پێویستە ئەوان بەکەرتەکانی خۆیاندا بچنەوە، لهبهرئهوهى وا باشه كهسێك باڵی لەشوشە بوو، بەرد نەگرێتە خەڵک باشە”.
سەبارەت بەپڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەریش وەزیری ئاوەدانکردەوە ڕونكردنهوهى خستهڕوو وتى:”ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمە بابەتێك نییە بۆ موزایەدەکردن بێت، بەڵكو ئەمە پڕۆژەی ژێرخانێكی ئابوریە بۆ هەرێم، بۆیە دەبێت هەموو خەڵکی هەرێم پشتیوانیی بکەن”.
ئەوەشى وت:”ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەکە جێبەجێدەکات لە30% بۆ 50%ى کارەکانی تەواوکراوە، ئومێد دەکەین تا کۆتایی مانگی نیسان تەواوبێتو دواتر دەستدەکرێت بەدیزاینکردنی پڕۆژەکە، ئێمە هەموو پلانو ئومێدێکمان ئەوەیە، پێش تەواوبونی تەمەنی ئهم کابینەیه، بتوانین بەردی بناغەی هێڵی شەمەندەفەر لەهەرێم دابنێین”.