وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، په‌ره‌پێدانی تۆ‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌م وه‌رزه‌دا نابێت، چونكه به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هه‌ندێك جوتیارانه‌وه سنورداره و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌نمی په‌ره‌پێدراو به‌كارناهێنرێت.
حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ست به بڕی به‌رهه‌می گه‌نم له‌دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی بنه‌تۆ وایكرد نه‌توانرێت بڕی گه‌نمی په‌ره‌پێدراو به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بچێندرێت.
وتیشی، “ته‌نها 20% جوتیاران تۆوی پله‌ی به‌رز بۆ كاری كشتوكاڵی به‌كارده‌هێنن، به‌و پێیه‌ی زۆرترین جوتیار رو له‌كڕینی جۆره گه‌نمێك ده‌كه‌ن كه بهتێكهڵه ناسراوه و ده‌توانرێت بڕی به‌رهه‌مهێنانی به وردی هه‌ژمار بكرێت، هه‌ربۆیه تۆوی پله باڵاكان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوردار ده‌چێنرێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر جوتیار پاكێجی كشتوكاڵی و ته‌كنیكی له ئاودێری و به‌رهه‌مهێنان به‌كاربهێنێت و تۆوی په‌ره‌پێدراو بچێنێت ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ هه‌ر دۆنمێك دو ته‌ن و 500 كیلۆگرام گه‌نم به‌رهه‌مبهێنێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم به‌پێی شێوازی ئاودێری جیاواز ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم كه‌متر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاوی باران به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها زۆر كه‌متریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی بۆ ئاودێری به‌كاربهێنرێت”.
حه‌مید نایف ئاشكراشیكرد، “توێژه‌رانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ توانیویانه تۆوی گه‌نم په‌ره‌پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان له 400 كیلۆ بۆ هه‌ر دۆنمێك تا یه‌ك ته‌ن و 500 كیلۆگرام به‌رهه‌مبهێنێت”.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كوالیتی تۆوی گه‌نم و به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 300% زیادیكردوه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق به‌م ڕێژه‌یه زیاد نابێت، چونكه 80%ی جوتیاران ئه‌و تۆوانه به‌كارناهێنن”.