وه‌زاره‌تى پێشه‌سازى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كۆمپانیاى گشتى پێشه‌سازى ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “زمزم”ى جیهانى ئۆتۆمبێلى ( BAIC X25 ) دروستده‌كات.
باسیله‌وه‌شكردووه، له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا 120 ئۆتۆمبێل دروستده‌كه‌ن و له ئێستاشدا 80 یان له ته‌واو بووندایه.
به‌پێی قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ش ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن دروستكراون كه تایبه‌تمه‌ندیى پێشكه‌وتووى جیهانی تێدا به‌كارهێنراوه، به‌نمونه بزوێنه‌ر و گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه توانایه‌كى به‌هێزى هه‌یه و به تایبه‌تمه‌ندیى ئۆتۆمبێلى یابانى “میتسوبیشی” دروستكراوه .
ئاشكراشیكردووه، ئۆتۆمبێله‌كه نرخێكى گونجاوى ده‌بێت و به‌شێوه‌ى قیست و پێشه‌كی ده‌فرۆشرێت له ڕێگه‌ى بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه و تاوه‌كو یه‌ك ساڵیش خزمه‌تگوزاریی و چاككردنه‌وه بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.