وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بانكى نێوده‌وڵه‌تى شه‌قام و ڕێگاوبان له‌هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات و ئه‌وانیش ئاسانكاریان بۆكردوون.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه، بڕیاره چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ڕێگاوبان له‌سه‌ر قه‌رزى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پرۆژه‌كان ئێستا له قۆناغى نه‌خشه‌سازى و ئاماده‌كاریدایه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماده‌یی خۆى بۆ هاوكارى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان ڕاگه‌یاندوه.
له‌ئێستادا به‌هۆى خراپى ڕێگاوبانه‌كان رۆژانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه قوربانى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆو رۆژ به‌ڕۆ قوربانیه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان.