وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى عێراق هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى به‌روبومى دانه‌وێڵه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌مساڵ عێراق گه‌یشتۆته خۆبژێوىو بۆ ساڵى داهاتوش گه‌نمى پێویست له‌به‌رده‌ستدایه”.
وەزارەتی بازرگای عێراق لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، لەوەرزی ئەمساڵ گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێوییو عەمباری گەنم بۆ بەرهەمهێنانی ئارد تاوەکو وەرزی داهاتوو بەشی هاوڵاتییان دەکات.
ئه‌وه‌ش هاتوه، “کۆی بڕی گەنمی بەبازاڕکراو تائێستا زیاتر بوە لەو بڕەی پێشبینیدەکرا، هەروەها پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم، لەپارێزگاکانی باشور‌و هەرێمی کوردستان بەردەوامە”.