نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین ، ئارام بابان، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە جەبار گۆران،وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی.
جەبار گۆران، لە ئێستادا پاڵێوراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەدەیەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە کاری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بکات ، داوایکرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانیبن لە سەرخستن و هاوکاریکردنی بۆ پێشخستنی پرۆژە بازرگانی و پیشەسازیەکان.
لە دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی بازرگانی و کاری بازرگانان لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی کرا، هەردولا جەختیان لە پێکەوە کارکردن و بەرەوپێشچونی کاری هاوبەشکرد تابتوانن پارێزگای سلێمانی لەگەشەی بازرگانی بەرەو پێشبڕوات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هیوایخواست پەیوەندیەکان لەنێوان بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بەهێزتربکرێت.