وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌دوباره به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان‌و بازرگانان ده‌كات.
جه‌بار گۆران ماستەر لەکارگێڕی دارایی‌و هاوكات وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى هۆكاره‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ڕونده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “شەوى ڕابردوو بەھای دۆلار لەبازاڕی دراوەکانی عێراق تا نزیکەی 156 ھەزاری تۆمارکرد ھەرچەند نرخی شەوان فەرمی نییە”.
باسى له‌وه‌شكردوه، “بانکی ناوەندیی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ھیچ دۆلارێك بۆ حەواڵە نافرۆشێت”.
ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه خستۆته‌ڕوو وتویه‌تى:”بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 127 ملیۆن‌و 202 ھەزار دۆلار دەخاتە ڕوو، له‌و پاره‌یه‌ش تەنھا 47 ملیۆن‌و 512 ھەزار دۆلار بۆ حەواڵە مەزاد کردوە، به‌ڵام بۆ سبه‌ینێ پێنجشەممە ھیچ بڕە دۆلارێک بۆ حەواڵە نافرۆشێت، تەنھا 43 ملیۆن‌و 500 ھەزار دۆلار بەنەقدی دەفرۆشێت، ئەمەش بڕێکی زۆرکەمە پێویستی‌و خواستی بازار پڕناکاتەوە”.
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى باس له‌وه‌شده‌كات، “لەدوای سەرى ساڵ خواستی بازرگانی بۆ دۆلار زیادیکردوە، چونکە لەپێش سەری ساڵ عەملیەی حەواڵە وەستابوو بەھۆی پشوی بانکەکان‌و حساباتی خیتامی کۆتایی ساڵ”.
وتوشیه‌تى:”لەئێستادا بەھۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی فرۆشتنی حەواڵەی کەمکردۆتەوە بازرگانەکان بۆ ئیلتیزاماتی بازرگانی ڕوو لەبازاڕەکانی دراو دەکەن بۆ کڕینی دۆلار، دوباره ئەمەش خواستی دۆلاری بەرزکردۆتەوە”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق جەختی لەتوندکردنەوەی ڕێوشوێنی فرۆشتنی دۆلار کردۆته‌وه بەڕێکارو میکانیزمێکی باشتر بۆ ئەوەى ئەو دۆلارەی لەلایەن بانکی ناوەندییه‌وه دەفرۆشرێت بۆ تەمولیکردنی بازاڕەکانی دەرەوەی بەکارنەھێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ش جه‌بار گۆران ده‌ڵێت:”لەم چەند ڕۆژەدا بەھای دۆلار ناجێگیرە، تا ئەم دۆخە سەقامگیردەبێت پێویستە بازرگانان‌و ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداریی مامەڵەبن بۆ ئەوەی دوربن لەزەرەرو زیان”.