ساڵانە لەڕۆژی ۱۳/۱٦ یادی کارەساتێک دەکەینەوە کەهێشتا برینەکەی ساڕێژنەبووە لە بیرەوەری گەلەکەماندا.
لە یادی ۳٦ هەمین ساڵەی کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجەدا سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دادەنەوێنین و هیوای چاکبونەوە بۆ ئەو بریندارانە دەخوازین کە تائێستا پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.
خزمەتکردن و قەرەبوکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکێکی گرنگە بۆ ساڕێژبونی بەشێک لە ئازرو خەمەکانی کەسوکارانی کیمیابارانکراو.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی..