کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە پارێزگای سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکردوو کێشەو گرفتەکانیان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژوور باسکرد.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩/١/٢٠٢٤ پێشوازیکرد لە سەرۆک و جێگران و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە پارێزگای سلێمانی.
نازم عەبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە پارێزگای سلێمانی لەکۆبەنەوەکەدا ڕایگەیاند” دەمانەوێت لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بەتایبەت ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەرتی پەلەوەر لەداڕوخان بوەستێنین دەستی هانا بۆ هەموو بازرگان و وەبەرهێنێک درێژدەکەین کەبتوانن هاوکارمانبن و کەرتی پەلەوەر بپارێزن و پلانیکی گەورە بۆ ئەم کەرتە دابندرێت”.
لای خۆشیەوە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند” وەک ژووری بازرگانی هەوڵدەدەین میکانزمێکی گونجاو دابندرێت بۆ باشکردن و بەرەو پێشبردنی کەرتی پەلەوەر بۆئەوەی بتوانین پێکەوە گەشە بە بەرهەمی ناوخۆی بدەین و پشت بەدەستی ناوخۆی ببەستین”.
لەکۆتایدا کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان سوپاسی ژووری بازرگانی سلێمانیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە و پشتیوا نیەی هەوڵ دەدەن بیانکەن.