ئه‌مڕۆ چوارشەممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.13% دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و به 74.64 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 1.3% دابەزی و گه‌یشته 69.81 دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی دوێنێ ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند بڵاوبونەوەی بەردەوامی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کاریگەری لەسەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت دروست دەکات، ئه‌مڕۆ چوارشەممه بەهای نەوت دابەزینی تۆمارکرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.83 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابەزی، كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.13%ی بەهاکەیی و گه‌یشته 74.64 دۆلار. هەروەها نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.92 دۆلار دابەزی كه ده‌كاته 1.3%ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 69.81 دۆلار.
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات