ھەدیل تەھا، بەرێوبەری بانکی وەبەرهێنانی عيراقی سەردانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو د.سەلام عەبدوڵڵا، بەرێوبەری گشتی ژوور پێشوازی لێ کرا.
یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”لە کۆبونەوەیهکەدا پرسی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ بازرگانانو پیشهسازان تاوتوێ کرا و بەرێوبەری بانکی وەبەرهێنانی عێراقی پێ راگەیاندین ئامادەن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق ١٣٢ هەزار دینار بۆ بازرگانانو پیشهسازانی شاری سلێمانی بگۆڕنەوە هاوشێوەی بازرگانانی ناوەراست و باشوری عێراق”.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بازرگانان پشتیگیری ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانییان پێ بێت و بەڵگەنامە یاساییەکان کە ھەفتەی ئایندە ڕێنمایەکان بڵاودەکرێتەوە، پێشکەش بکەن تاکو بتوانین دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق ١٣٢ هەزار دینار بۆ بگۆرینەوە.