لە هەفتەی داهاتووەوە بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە هەرێمی كوردستان هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ چەند كاتژمێرێك بەدرێژایی ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان ڕادەگیرێن.
وەزارەتی گواستنهوه و گهیاندنی ههرێم لە نوسراوێكدا ڕایگەیاند، وهزارهتی پهروهرده داوایان لێکردون لەماوەی ڕۆژانی خولی یەكەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرن، تاقیكردنەوەكان لە دووشەممەی داهاتوو 27ی حوزەیران دەستپێدەكەن.
لە نوسراوەکەدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت کراوە، وەزارەتەكە داوایكردووە هێڵەكان لە كاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی تا كاتژمێر 10:30 خولەكی پێش نیوەڕۆ ڕابگیرێن، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریكردنە لە هەوڵی گزیكردن (غەش).
ئەمساڵ تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر 07:30 خولەكی بەیانی دەستپێدەكەن.