کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئەوروپا کردووە.
تاڵیب جەواد حوسێنی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ئاشكرای كرد، بەهۆی شەڕی داعشەوە هێڵی ئاسنین زیانی زۆری بەرکەوتووە.
ئاشکراشی کرد، لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە هەماهەنگییەکی باڵا هەیە، کە کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی راسپاردووە و دوای رەزامەندی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەست بە رێکخستنی دیزاین و پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین دەکرێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق روونیکردەوە، کۆمپانیاکەیان جددیە لە بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئەوروپا لە رێگەی تورکیاوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ دامەزراوە هونەری و ئەندازیارییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، تاوەکو خاڵی بە یەکەوە بەستنەوە لەگەڵ تورکیا دیاری بکەن، روونیشیکردەوە، ئەو پڕۆژەیە تاوەکو بەندەری فاو لە باشووری عێراق درێژ دەبێتەوە.
حوسێنی ئاماژی بهوه كرد، پلانی پێنج ساڵەی پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین پەیوەستە بە تەرخانکردنی بودجەی پێویست، پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی هەڵواسراویش لە خۆدەگرێت، کە کەرخ و رەسافە بە درێژایی 22 کیلۆمەتر بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، پڕۆژەكه کەربەلا – مسیب – نەجەف – سەماوە، کە هێڵێکی کەوانەییە، بهیهكهوه دهبهستێتهوه، كه ئامانج لێی گواستنەوەی سەرنشینان لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بە باشوور و باكوور و ناوەڕاستی وڵات، سەرەڕای پڕۆژەیەکی دیکەی هەڵواسراو لە نێوان نەجەف و کەربەلا، کە تایبەتە بە گواستنەوەی سەرنشینان.