بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی هێلكە كە بە كارتۆن كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی راگەیاند، یەك كارتۆن هێلكە لە ئێستا نرخەكەی 60 بۆ 61 هەزار دینارە كە هەر كارتۆنێك 12 تەبەقی تێدایە، هەفتەی ڕابردوو یەك كارتۆن هێلكە 64 بۆ 65 هەزار دیناربووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دابەزینی نرخەكەی پەیوەندی بە خواست و زیادكردنی بەرهەمی هێلكەوە هەیە كە لایەن كێڵگە پەلەوەرییەكانەوە هێلكەی زیاتر دەخەنە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی دڵنیایی دا كە بەهیچ شێوەیەك هێلكە لە دەرەوە هاوردە ناكرێت و سەرجەم ئەو هێلكەیەی لە بازاڕەكاندا هەن بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە.