كۆمپانیای بازاڕدۆزی نه‌وتی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیاكانی چین و هیند گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عێراقن و ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له عێراق نه‌وت ده‌كڕن، گه‌یشتووه‌ته 36 وڵات.
وه‌ك خراوه‌ته روو هه‌ریه‌ك له هیند و چین، به شه‌ش كۆمپانیای بواری نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا زۆرترین نه‌وتیان له عێراق كڕیوه.
ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور هه‌ركامێكیان به چوار كۆمپانیا، ئیتاڵیا به سێ كۆمپانیا، یۆنان به دوو كۆمپانیا، له ریزبه‌ندی دواتر دادێن.
ئیسپانیا، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، توركیا، رووسیا، میسر، ئیمارات، كوێت، ئوردن، فڕه‌نسا، تایوان و مالیزیا، ههركامهكیان به یه‌ك كۆمپانیا له ریزبه‌ندی دواتردا دێن.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی هیندوستانی هیند، كۆگسی كۆریا، ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكا، شێلی هیندستان و به‌ریتانیا، ئینی ئیتاڵیا، ناسراوترین كۆمپانیان كه رۆژانه له عێراق نه‌وت ده‌كڕن و بۆ وڵاتانیان ده‌یگوازنه‌وه.
عێراق به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ناو وڵاتانی ئۆپێك هه‌ژمار ده‌كرێت، داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مساڵدا مانگانه تا 11 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.