ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی راگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا”.
ئاشكراشیكرد، “سەردانی شاندی عێراقی بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە لایەك و ناردنی سێ ملیار دۆلار لە بانكی جی پی مۆرگانەوە بۆ بانكی ناوەندی و لەوێشەوە بۆ بانكی بازرگانی، ئەو كورتهێنانەی لە دراوی دۆلاردا دروستبووە پڕدەكرێتەوە كاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار هەیە”.
جەبار گۆران باسیلەوەشكرد، “ئەو دڵنیاییەی موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی نرخی دۆلارەوە داویەتی بەهەمان شێوە كاریگەری خۆی هەبووە”.