هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌یه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا و بازاڕه‌كانی دنیا، توركیا ساڵ به ساڵ زیاتر پشت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت.
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له توركیاوه سه‌رووی یه‌ك ملیۆن تۆن نه‌وت له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاورده‌ی وڵاته‌كه كراوه، رووسیا به 803 هه‌زار تۆن و كازاخستان به 489 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌مدا دێن.
كۆی هاورده‌ی نه‌وت له‌و مانگه‌دا له توركیا 31% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن. له مانگه‌كه‌دا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی توركیا له عێراقه‌وه دابین كراوه.
به‌گوێره‌تی ئیلنا، به‌رزبوونه‌وه‌ی هاورده‌ی نه‌وت له توركیادا، هۆكار بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌و وڵاته و له مانگی شوباتدا، توركیا 831 هه‌زار تۆن له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌نارده كردووه.
كۆی فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی توركیا 6.8% زیادی كردووه، هاوكات هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ش به رێژه‌ی 128% زیادی كردووه.
پێویسته بوترێ زۆربه‌ی نه‌وتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت، ئه‌و وڵاته به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك پاڵاوگه‌ی پێشكه‌وتوو، دوای پاڵاوتنی نه‌وته‌كه، به‌رهه‌مه‌كان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆر به‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.