بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، بانکی ناوەندییو گەنجینەی ئەمریکا، لەبارەی پێداچونەوە بەسزای سەر بانکە عێراقییەکان گەیشتونهته لەیەکتێگەیشتن.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ پێداچونەوە بەو سزایانەی بەسەر بانکە عێراقییەکاندا سەپێنراون، ڕاگەیاند.
عەلاق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، دوای میوانداریکردنی لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوە، “پرۆسەی چاپکردنی دراوی ناوخۆیی بەگوێرهى کریدیتی دارایی پێویست ئەنجامدەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ناسەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەگەڕێتەوە بۆ بونی بازرگانیی نایاسایی کە لەلایەن بازرگانانی بچوکو هەندێک جامبازانی بازاڕی دراو ئەنجامدەدرێت”.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا، ئەمریکا ڕێگریی لەدەیان بانکی عێراقی کرد کە مامەڵە بەدۆلارەوە بکەن، ئەمەش لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی هەمەلایەنەی دژ بەگواستنەوەی دراوی ئەمریکی بۆ ئێرانو وڵاتانی دیکە کە کەوتۆتە ژێر سزاکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەهاوکاریی بانکی ناوەندیی عێراق، کۆنترۆڵی توندتری بەسەر گواستنەوەی دارایی لەوڵاتەکەدا بەگشتی سەپاند.