ده‌زگای ئایندهی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه و ڕاوێژكاری ئابوری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی 2023دا به‌به‌های 67.25 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی له 11 وڵاته‌وه كه‌لوپه‌ل هاورده‌ی عێراق كراوه.
ده‌زگای ئاینده ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه، پشتی به داتای فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارانی گومرگی به‌ستوه كه له‌لایه‌ن “گرنگترین” وڵاتانه‌وه ده‌رچون و كاڵای جۆراوجۆر هه‌نارده بۆ عێراق ده‌كه‌ن كه 11 وڵاتن.
ئه‌و 11 وڵاته بریتین له ئیمارات، چین، توركیا، هیندستان، ئه‌مریكا، سعودیه، بڕازیل، كۆریای باشور، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، ئێران.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، كۆی گشتی هاورده‌ی فه‌رمی عێراق ته‌نها له‌و وڵاتانه له ساڵی 2023دا 67.25 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بوه كه به‌راورد به ساڵی 2022 به ڕێژه‌ی 6% زیادی كردوه كه له‌و ساڵه‌دا به‌های هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاتانه بۆ عێراق 63.5 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌نارده‌ی وڵاتان بۆ عێراق به‌بێ ئێران 58 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بوه كه به به‌راورد به ساڵی 2022 به ڕێژه‌ی 2.8% زیادی كردوه كه له‌و ساڵه‌دا 56 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بوه.
پێشتر ده‌زگای ئاینده پێشبینیكردوه، هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه بۆ عێراق بگاته 3-5 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆی هه‌نارده‌كردنی وڵاتان بۆ عێراق له ساڵی 2023دا بگاته 71 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی