ههشتهمین دیداری سلێمانی بەبەشداری نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی دهستی بهكارهكانی كرد
له زانكۆی ئهمریكی لهسلێمانی ههشتهمین دیداری سلێمانی بە بەشداری بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و عێراق و بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتیە ساسی و ئابوری و بازرگانی هەرێم و عێراق و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دهستی بهكارهكانی كرد.
له كاتژمێر 10ی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ یهكهم رۆژی دیدارهكه بهبهشداری چهندین كهسایهتی سیاسی و ئابوری و ئهكادیمی و خاوهن بڕیار بۆ تاوتوێكردنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و کێشە ئابوریەکان وە چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە دهستی بهكارهكانی كرد و بریاره له كاتژمێر 5:00ی ئێوارهی رۆژی پێنجشهممه كۆتایی بێت.
دیداری سلێمانی یەکەم دیداری سیاسی گەورەیە لە عیراق و ناوچەکەدا، ئەمساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ Chatham House و پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست The Century International، پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی، Instituto Affari Internazionali، گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی و سەنتەری ئەلبەیان بۆ پلاندانان و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت.
ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە لە دیدارکەدا بەشداربوو ڕایگەیاند” دیدارەکە بە بەشداری دەیان سیاسەتمەدار و توێژەری بواری سیاسەت و ئابووری و ژینگە و ئاسایش لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سەبارەت بە پرسی ژینگە و ناکۆکییە هەرێمییەکان دەستبەکاربوو”.
راشیگەیاند “تەوەرەکانی دیداری ئەمساڵ تایبەتە بە چۆنیەتی بەشداریکردنی چالاکوانان و توێژەران لە دۆکیومێنتکردنی زیانە ژینگەییەکان و برەودان لە هۆشیاری بە بەکارهێنانی، هەروەها باسکردنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و قەیرانی مرۆیی لە غەززە و چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عیراق و ناوچەکەیە”.
ئارام بابان،ئاماژەی بەوەشدا وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاو بۆچی خۆمان دەربارەی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری و پیشەسازی دەبێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو کێشەو گرفتانە لەبەردەم ئەو کەرتانەداهەیە باسیان دەەین و هەوڵ بۆ جارەسەرکردنیان دەدەین لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندی دارەکان.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدیدارەکەدا لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراق دانیشتنی ئەنجامدا و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کراو باس لە بە هێزکردنی پەیوەندیە پیشەسازیەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.