لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەكاتەوە، كە سەرجەم شەقامەكانی ناوشار و شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكان و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە گشتی لە حاڵەتی بەستندایە.
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە، كە لە ئێستادا سەرجەم شەقامەكانی ناوشار و شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكان و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە گشتی لە حاڵەتی بەستندایە و لە ئێستادا شۆفێری تێیدا مەترسیدارە و مەترسی ڕووداوی هاتووچۆی هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، تكا و داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەكەن ، با تووشی ڕووداو و كارەساتی هاتووچۆیی نەبن.
لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ كۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی