نەوزاد غەفور: ژووری بازرگانی بەردەوام پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵە

بۆ زیاتر بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵی لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری کشتوکاڵی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد، کەدەیانەوێت کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێشبەرن و بەرهەمی کوشتوکاڵی باشتربکەن.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆک، سابیر ئەمین ، ئارام بابان، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، هیران هیشام، ڕێکخەر لەبەشی پەیوەندیەکان ڕێکەوتی 12/8/2024 پێشوازیانکرد لە (سنۆکسل سنۆخێڵ) ڕاوێژکاری کشتوکاڵی کۆمپانیای هۆڵند دۆری ووڵاتی هۆڵندی.
(سنۆکسل سنۆخێڵ) ڕاوێژکاری کشتوکاڵی کۆمپانیای هۆڵند دۆری هۆڵندی لەبارەی سەردانەکەیان ڕایگەیاند: ئامانجمان داڕشتنی پڕۆژەی بنیاتنانی توانایە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی پێداویستییە ناوخۆییەکان کەبەشداریکردنی لایەنە جیاوازەکانی گەشەپێدانی زنجیرەی بەهای بەردەوامی به ربوومی تایبەتی کشتیوکاڵی سەوزەو میوەکان و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان له هه رێمی کوردستانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گرنگی تەواومان داوە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرەو پێشبردن و بەبازاڕکردنی بەرهەماکانیان، توانیومانە کەسەر ئەرکی ژووری بازرگانی سەرژمێری بۆ تەواوی خانوە پلاستیکی و سامانی ماسی و کێڵگە پەلەوەریەکان و پرۆژە کشتوکاڵیەکان بکەین لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
راشیگەیاند: سالانە لەکاتی پێگەشتنی بەروبومی جوتیاران لەناوخۆدا تواندراوە بەهاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕێگری لەبەرهەمی هاوردەکراو بکرێت بۆئەوەی جوتیاران بەرهەمەکانیان بەئازادانە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ساغ بکەنەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە: ژووری بازرگانی بەردەوام هاوکاری جوتیاران بووە لەکاتی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان (شەهادەی مەنشأ)ی بۆکردون ئەمش لەپێناو پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و هاندانی جوتیاران بۆ زیادکردنی بەروبومەکانیان.
لەکۆتای کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور هیوای خواست کۆمپانیای هۆڵند دۆری هۆڵندی ڕاویژ و زانیاری گرنگ لەبارەی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەروبومی جوتیاران بداتە تەواوی ئەو خاوەن پرۆژانەی بەرهەم هێنانیان هەیە لەکەرتی کشتوکاڵدا.