پڕۆژەی “سلێمانی 2020” لە چوارچێوەی پلانی حكومەتی هەرێم بۆ بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی دایە و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر دەكات و جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت.
پڕۆژەی (سلێمانی 2020) چەند شارێكی نیشتەجێبوون و چەند كارگەیەك و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینەكان و عەلوەی سلێمانی و چەند خوێندنگە و نەخۆشخانەیەكیش لەخۆدەگرێت.
پرۆژەكە لەسەر ڕووبەری 22000 دۆنم دروست دەكرێت، ئامانجیشی ڕێكخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و رەخساندنی ژمارەیەكی زۆر هەلی كار و بەهێزكردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە، كە بە هاوبەشی لەنێوان حكومەت و كەرتی تایبەت جێبەجێ دەكرێت.
قوباد، تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەكە ڕاگەیاندوە و بەڵێنی داوە ھەموو كارئاسانییەك بو جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.