رێکەوتی ۲٠/٤/۲٠۲٥ محەمەد رەسوڵ سەفرەی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، جەوهەر ستار، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیانکرد لە نوێنەری ئۆفیسی جینۆم – عێراق نوێنەری تایبەتی هایگێنا ، کۆمپانیایەکی پێشەنگ ئەمریکیین کە تایبەتە بە دروستکردنی ئامێر و کەرەستەی دۆزینەوەی پیسبوونی بەکتریا لە ژینگە و خۆراک.
کۆمپانیا ئەمریکیەکە، خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز پێشکەش دەکات بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی و سەلامەتی خۆراک. بە دابینکردنی بەرزترین ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە کەرتی خۆراکدا کار دەکەن.
نوێنەری کۆمپانیاکە داوایکرد: دەمانەوێت ۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژە بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕێکبخرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تواناکانمان بەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان.
محەمەد رەسوڵ،جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوکارتان دەبین بۆئەوەی کارگەو کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی خۆراکی و پێداویستیەکان بتوانن سود وەرگرن لەو کارانەی دەیکەن و دەبنە هۆی بەرزبونەوەی کوالێتی خۆراک.